پەیوەندی نێوان کێشەی دارایی و ئازاری پشت چییە؟

تەندروستی

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 367

راچڵەکین-

توێژینەوەیەکی نوێی بەریتانی  پەیوەندی نێوان ئازاری پشت و باری دارایی کەسێک بە دەر لە هەڵکشانی تەمەنی کەسەکە رووندەکاتەوە.  
ئەم توێژینەوە نوێیە کە لە گۆڤاری زانستی بی ئێم سی بڵاوکراوەتەوە، لە کاتێکدایە کە ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ٩ ملیۆن کەس لە بەریتانیا بەدەست ئازاری پشتەوە دەناڵێنن، ئەمە جگە لەوەی کە ٣٠٪ـی بەساڵاچووان بەدەست جۆرێک لە ئازاری درێژخایەن دەناڵێنن.  
توێژەرانی بەریتانی لە زانکۆکانی ئۆکسفۆرد و ئێکستەر بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەی دڵەڕاوکێیان هەیە سەبارەت بە دۆخی دارایی خۆیان، دوو هێندە زیاتر تووشی ئازاری درێژخایەنی پشت دەبن لە چاو ئەوانەی داهاتیان زیاترە. 
توێژەران دوای لێکۆڵینەوەیەک کە زیاتر لە پێنج هەزار کەسی سەروو تەمەنی ٦٥ ساڵ لە بەریتانیا لەخۆگرتبوو، گەیشتنە ئەم ئەنجامە.   
هەروەها توێژەران بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسە بەساڵاچووانەی لە ژیانیاندا وەرزشکردنیان بە شێوەیەکی گشتی پشتگوێ خستووە، ئەگەری تووشبوونیان بە ئازاری بەردەوامی پشت زیاتر بووە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن