کوردستان- سلێمانی- شارباژێڕ
راچڵەکین-
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، سبەی پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ئەوەش هاتووە، سبەی هەینی، بەهەمان شێوە ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، پلەکانی گەرماش ١ بۆ ٢ پلە بەرزتر دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : ١١پلەى سیلیزى
سلێمانی : ١٠پلەى سیلیزى
دهۆک : ٩ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ١٢پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ١١پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١١پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ٣ پلەى سیلیزى
سۆران : ٨ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ١٣پلەى سیلیزى
هـ.ئـ