بەریتانیا لەبارەی كۆچی نایاسایی رێككەوتن لەگەڵ عیراق و هەرێم دەكات

عێراق

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 162

راچڵەكین - 

حكومەتی بەریتانیا بە ئامانجی سنوورداركردنی كۆچی نایاسایی، رێككەوتنێك لەگەڵ حكومەتی عیراق واژۆ دەكات، بەگوێرەی رێككەوتنەكەش لەندەن بڕیاری داوە ٣٠٠ هەزار پاوەند بداتە بەغدا و ٢٠٠ هەزار پاوەندیش بدات بە حكومەتی هەرێمی كوردستان. 

 

حکومەتی بەریتانیا ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، "یەکەم رێککەوتنی جیهانییـ"ـان لەگەڵ عێراق واژۆ کرد بە مەبەستی بە ئامانجگرتنی باندە قاچاخچییەکان. 

ئیڤێت کوپەر وەزیری ناوخۆی بەڕیتانیا ئاماژەی بەوە کرد، "رێکەوتنەکەیان هۆشدارییەکی ئاشکرایە بۆ باندە قاچاخچییەکان کە ئێمە بڕیارمانداوە لە سەرانسەری جیهان کاربکەین بە مەبەستی رێگریکردن لێیان." 

دوابەدوای سەردانێکی ئەم هەفتەیەی کوپەر بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، کاتێک چاوی بە بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی و هەرێم کەوت چاوی کەوت بە بەرپرسانی هەردوولا. 

وەزیری ناوخۆی بەڕیتانیا ئاماژەی بەوەشکردووە، "تاوانبارانی ئەم باندانە لە دەرەوەی سنوورەکان کاردەکەن، بۆیە پێویستمان بە کارکردن هەیە لە دەرەوەی سنوورەکانیش". 

کوپەر ئاماژەی بەوەدا کە کارکردنی باندەکانی قاچاخچێتی "لە باکوری فەرەنسا، ئەڵمانیا، لە سەرانسەری ئەوروپا، تا هەرێمی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەگەڕێتەوە." 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تاوانەکانی ئەم باندانە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ناچارکردووە کە تەنانەت ئەو وڵاتانەی بە هەزاران میل لە یەکەوە دوورن، پێویستە لە دژیان لە نزیکەوە کاربکەن."  

رێوشوێنێکی دیکەی ناو رێککەوتنەکان بریتین لە "هەڵمەتێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو زانیارییانەی کە قاچاخچییەکان بە شێوەی ئۆنلاین بڵاوی دەکەنەوە." 

هـ . یـ

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن