وەزیری ئابووری لوبنان: ٢٠ ملیار دۆلار زیانمان کردووە

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 88

راچڵەکین-
وەزیری ئابووریی لوبنان رایگەیاند، زیانی ئابووریی وڵاتەکە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل گەیشتووەتە نزیکەی ١٥-٢٠ ملیار دۆلار. 

ئەمین سەلام، وەزیری ئابووریی و بازرگانیی حکومەتی لوبنان، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئەنادۆڵ سەبارەت بە زیانە ئابوورییەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان هەردوو وڵات رایگەیاند، زیانە ئابوورییەکانمان گەیشتووەتە نزیکەی ١٥ بۆ ٢٠ ملیار دۆلار. 

سەلام  ئاماژەی بەوە کرد کە لوبنان لە دووڕیانێکی زۆر جددیدایە لە دوای جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان لوبنان و ئیسرائیل، وتیشی "ئەو بڕیارەی کە دەدرێت، یان وڵات رزگار دەکات یان دەیخاتە دۆخێکی زۆر سەختەوە." 
 هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن