بەشێک لە پزیشکانی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گردبوونەوە

کوردستان

30/11/2024     ژمارەی بینراو 131

راچلەکین-

بەشێک لە پزیشکانی نیشتەجێی خولاو لە سلێمانی بەهۆی زیادکردنی کاتەکانی دەوام و گۆڕانکاری لە سیستمی کارگێری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانییەوە لە بەردەم نەخۆشخانەی شار گردبوونەوە.

رۆژی ٣٠ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، دوای ئەوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانییەوە کاتەکانی دەوامیان زیادکرا و چەند گۆڕانکارییەک ئەنجامدرا، ئەمڕۆ بەشێک لە پزیشکانی نیشتەجێی خولاوەی نەخۆشخانەی شار گردبوونەوە.   

لەو بارەیەوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایانگەیاند، ماوەی زیاتر لە  ٤٠ رۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە، بەڵام کاتەکانی دەوامیان درێژکراوەتەوە کە ئەوەش پێچەوانەی خواستەکانیانە.

باسیان لەوەش کرد، ئەوان بەردەوامدەبن لە خزمەتکردنی هاوڵاتیان و چارەخوازان هەر بۆیە ئەگەر لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە ئەوە بەشێوەیەکی مەدەنی درێژە بە داواکارییەکانیان دەدەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، سبەی دەبێتە مانگی ١٢ و هێشتا مووچەی مانگی ١٠ی مووچەخۆران دابەش نەکراوە.

هـ.شـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن