چاندنی پهتاته لهگهڵ ماسی
ڕاچڵهكین-
پەتاتە، ناوی زانستی solanum tuberosum و ناوەکانی دیکەی پەتاتە(سێوەعەرزیلە٫سێفەزەمینی ٫سێوەزەمینی٫سێوک )،پەتاتەگیایەکی چەند ساڵەیە لەتیرەی باینجانەکانە solanees یەکێکە لەو خۆراکە ڕووەکیانەی چەندین سودی بەنرخی هەیەو دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان بەتایبەتی ڤیتامین C,B6 و کانزاکان وەک ئاسن و مەنگەنیز ...هتد
وەرزی چاندنی پەتاتە دوو وەرزی هەیە
- وەرزی بەهارە لە ۱۰/۲ بو ۱/۳ دەستپێدەکات
- وەرزی پایزە لە ١/٨بو ۲۰/۸ دەستپێدەکات .
شێوازەکانی چاندنی پەتاتە:
دەتوانین پەتاتە لەناو بەرمیل یاخود لەڕووبەرێکی فراوانی زەویدا بچێنین بەسەلک یاخود بەتۆو بەڵام ڕێگای زور باو و بەکارهێنراو لەجیهاندا بریتیە لەچاندنی بەسەلک (درنات)و بو ئەم ڕێگای سەلکەیش پێویستە پەتاتەکە بەجێبهێڵرێت هەتا چاوی پەتاتەکە چەکەرە دەکات چونکە ئەو پەتاتانەی کە چەکەرەیان کردوە زووتر گەشەدەکە و بەرهەمی باشیش دەدەن .
-ئەوکردە کشتوکاڵیانەی کەپێویست لەکاتی چاندنی پەتاتەدا هەبن ئەمانەن
1- ئاودانێکی هێواش بەشێوەیەکی ڕێکو پێک بەجورێک ئەوەندە کەم نەبێت کە گەشەی دوابخات و ئەوەندەیش زۆر نەبێت ببێتە هۆی بۆگەنبوونی سەلکە پەتاتەکان .
2-بژارکردن، دوای تەواو بوونی چەکەرەکردن پێویستە دەست بکرێت بەلابردن و هەڵکێشانی بژارو گیای زیانبەخش.
3-پەینکردن، کردارێکی سەرەکیە دەبێت پەتاتە بە هەریەکە لەپەینی ئورگانی و کیمیاوی پەین بکرێت چونکە پەتاتە بڕێکی زۆر مادەی خوراکی ناو خاک بەکاردەهێنێت بۆگەشەکردنی هەریەکە لە نایترۆجین وفۆسفۆر .واتە پێویستی بەبڕێکی زور لەهەریەکە لە پۆتاسیوم م کالیسیۆم و ناتیتروجین هەیە بۆ گەشەکردنی .
لە کۆندا هەندێک لەجوتیارەکان لەکاتی چاندنی پەتاتەدا بەشێوەی سەلک ئەو بڕی پۆتاسیوم و کالیسۆمەیان دەست نەکەوتووە یاخود پەینی ئۆرگانی کەمتر هەبووە بۆیە ماسییان لەگەڵ پەتاتەکەدا خستۆتە ژێر گڵەوە و ماسیەکەش لەدوای شی بوونەوەی وەک سەرچاوەیەکی خۆراکی و سەرچاوەی پوتاسیوم و کالسیوم بووە بو پەتاتەکان.
سودەکانی دانانی ماسی لەگەڵ پەتاتەدا لەژێر گڵدا:
1-پێدانی نایترۆجین بە پاتەتەکان دوای شیبوونەوەی .
2-سەرچاوەیەکی باشی کانزاکانە بەگشتی و بەتایبەتی پوتاسیوم و فۆسفۆر
3-وەک fertilizer وایە واتە وەکو پەین وایەو بەپیتی خاکەکەش زیاد دەکات.
-هەمان ڕێگاشیان لەکاتی چاندنی تەماتەدا بەکارهێناوە.
لەکۆندا بەهۆی نەبوونی پەینی ئۆرگانی و کیمیاوی بەردەست نەبوونیان جوتیارەکان راستەوخو ماسیەکانیان داناوە بەبێ ئەوەی دەستکاری بکەن بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی بوژانەوەی کەرتی کشتوکاڵ و پێشکەوتنی ئەو کەرتە ماسی بەشێوەی emulsion واتە گیراوە هەیە و جوتیارەکان دەتوانن سودی لێوەربگرن .
-fish emulsion گیراوەی ماسی:
ئەمیش سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین و توحمەکانی وەک (نایترۆجین٫فۆسفۆر٫پۆتاسیوم٫کالیسوم ٫مەنگەنیز....هتد ) و دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لەکاتی چاندنی پەتاتەدا و سودی لێوەربگیرێت وەک سەرچاوەی نایترۆجین و پۆتاسیۆم.
سودێکی باشییشی هەیە بو هەموو جورە ئاژەڵ و باڵندەیەک، بەمەرجێک بکوڵێنرێت نەک بەکاڵی چونکە ئەگەر نەکوڵێنرێت ژەهراوییە بەتایبەتی بۆ سەگ و پشیلە .
کۆتا کردەی کشتوکاڵی لەکاتی چاندنی پەتاتە هەڵکەندن و کۆکردنەوەیەتی ئەویش یان بەئامێر دەکرێت یان بەخاکەناز پێش هەڵکەندیان پێویستە دڵنیا ببیتەوە لەوەی کە پەتاتەکە ڕەق بووە دوای ئەوە هەڵبکەندرێت و دواتر پاک دەکرێنەوەو پێویستە لەساردکەرەوەدا هەڵبگیرێن لەپلەی ۸-۱۰ سەدی بو ئەوەی سەلکەکان بەباشی ڕەق ببن .
س: کلینیکی پزیشکی ڤێتێرنەری فەیسبووک