لێدوانی راوێژکارێکی سودانی بۆ راچڵەکین لەبارەی ئابووری عێراق و دۆخی سووریا

کوردستان

10/12/2024     ژمارەی بینراو 353

راچڵەکین-

راوێژکاری دارایی و ئابووری سودانی لە لێدوانێکیدا بۆ راچڵەکین- رایگەیاند، عێراق هیچ هەژموونیکی ئابووری فراوای لەگەڵ سووریادا نەبووە، ئەوەش وایکردووە ئاڵۆزییەکانی سووریا کاریگەری لەسەر ئابووری عێراق دروستنەکات. وتیشی، " ئاڵۆزییەکانی سووریا بەهای دینار دانابەزێنن". 

ئەمڕۆ سێشەممە، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی و ئابووری سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی دۆخی ناوچەکەوە بە راچڵەکین-ی راگەیاند، رەوتی کاریگەری ئاڵۆزییەکانی سووریا لەسەر عێراق هێندە فراوان و گەورەنین چونکە هیچ ناوەندێکی ستراتیژی و ئابووری لەنێوان هەردوو وڵاتەکەدا نییە. 

ئاماژەی بەوەش کرد، لەماوەی ١٣ ساڵی رابردوودا بەهۆی ئەودۆخە ناوخۆییەی کە لەسووریادا هەبوو، وایکردبوو کە وڵاتەکە لەسەر سیستمی بانکی نێودەوڵەتی لاببرێت، ئەوەش وایکرد وەک عێراق هیچ پەیوەندییەکی دارایی و بانکی لەگەڵ سووریادا دروستنەبێت. 

باسی لەوەش کرد، چەند کاریگەرییەک هەن کە دەکرێت رووبدەن ئەوەیش لەدەرەنجامی هاتنی ئاوەراکان یاخود گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، لەئەگەری گەڕانەوەی ئاوارەکان ئەوە دەستی کاری عێراق زیاددەکاتو ئەوەش ئەرێنییە، بەڵام لە ئەگەری هاتنی ئاوارەی زیاتر ئەوە دەستیکار کەمێک دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت. 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن