شێرپەنجەی خوێن
ڕاچڵهكین-
ئەم نیشانانە مەرج نییە تەنھا لە شێرپەنجی خوێندا ھەبن، بەڵکو لە چەندین نەخۆشی دیکەی لەشدا ڕوودەدەن، تەنیا پزیشک دەتوانێت دڵنیا بێت، لهم بابهتهدا دكتۆر كامهران پزیشكی پسپۆڕی خۆراك دیارترین نیشانهكانی شێرپهنجهی خوێن ڕوون دهكاتهوه.
1- ئاوسان و گەورەبوونی لیمفە خانەکان بە تایبەتی لە مل و بنباڵ، بەبێ بوونی ئازار.
2- بوونی تا و ئارەقکردنەوە لە شەودا.
3- زوو زوو توشی ھەوکردن دەبن.
4- ھەستکردن بە ھیلاکی و لاوازی.
5- خوێن بەربوون لە پووک، دەرکەوتنی پەڵەی سوور لەژێر پێست.
6- ئازار و ناڕەحەتی و ئاوسان لەناو سک (ئاوسانی سپڵ و جگەر).
7- دابەزینی لەپڕی کێشی لەش بەبێ بوونی ھۆکارێکی دیاریکراو.
8- بوونی ئازار لە ئێسک و جومگەکانی لەشدا.