رۆژێك پشووی سەری ساڵ زیاد دەكرێت

کوردستان

31/12/2024     ژمارەی بینراو 966

راچڵەكین -

لە پارێزگای كەركوك بڕیاردرا رۆژێكی تر بۆ پشووی سەری ساڵ زیاد بكرێت و رۆژی پێنجشەممەش لەسەرجەم دامەزراوەو فەرمانگە حكومییەكانی ئەو پارێزگایە پشوو دەبێت.

رێبوار تەها، پارێزگای كەركوك لە پەیامێكدا كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردەوە، رایگەیاند: بڕیارماندا رۆژی پێنجشەممە 2-1-2025، بكرێتە پشووی فەرمی و دەوامی فەرمی ڕابگیرێت. 

ئەمەش لەكاتێكدایە سبەینێ چوارشەممە بەبۆنەی سەری ساڵی نوێوە، پشووی فەرمییە لەتەواوی پارێزگاكانی عیراق و هەرێم كوردستان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن