رۆژنامەنووسێکی ئیتاڵی لە ئێران ئازاد دەکرێت

جیهان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 123

راچڵەکین-
حکومەتی ئیتالیا رایگەیاند کە "چیچیلیا سالا"ی رۆژنامەنووسی وڵاتەکە کە لە ئێران دەستبەسەر کرابوو، ئازاد کرا.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، چیسیلیا سالا کە رۆژنامەنووسێکی ئیتاڵی بوو، بەمەبەستی کاری رۆژنامەوانی لە ئێران بووە و لەوێ دەستبەسەر بووە، ئازاد کراوە و دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی.
لە بەیاننامەکەدا کە نووسینگەی جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، هاتووە: "ئەو فڕۆکەیەی چیچیلیا سالا لە تارانەوە دەهێنێتەوە بەرەو زێدی خۆی، لە فڕیندایە، بەهۆی هەوڵی چڕوپڕ لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسی و هەواڵگرییەکانەوە، ئەو هاووڵاتییە ئیتاڵییە ئازادکرا و ئێستا دەگەڕێتەوە بۆ ئیتاڵیا".

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە چیچیلیا سالا، رۆژنامەنووسێکی تەمەن ٢٩ ساڵە کە بە مەبەستی کاری رۆژنامەوانی لە ئێران بووە و رۆژی ١٩ی کانوونی دووەمی ساڵی رابردوو دەستبەسەر کراوە.

 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن