پوتین و ترەمپ لەبارەی جەنگی ئۆکراینا کۆدەبنەوە

جیهان

2 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 124

راچڵەکین-

کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا کریملین رایگەیاند، سەرۆکی ڕووسیا بەبێ مەرجی پێشوەختە قسە لەگەڵ سەرۆکی پەسەند کراوی ئەمریکا دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی ترەمپ ئاشکرایکرد، بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکراینا خۆی بۆ دیداری سەرۆکی ڕووسیا ئامادە دەکات.

ئەمڕۆ هەینی،دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کریملین لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا چەندین جار ئامادەیی خۆی بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان دەربڕیوە، لە نێویاندا دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی پەسەندکراوی ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پوتین ئامادەیە لەگەڵ ترەمپ کۆبێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە بکات، کەئەمەش بەبی مەرجی پێشوەختە دەکرێت.

پێشتریش رۆژی 9ـی ئەم مانگە ترەمپ رایگەیاند، بەمەبەستی کۆتایی هینان بە جەنگی ئۆکراینا و ئاڵۆزیە ناوچەکە خۆی بۆ دیداری پوتن سەرۆکی روسیا ئامادە دەکات.

هاوکات لە رۆژی 20ـی ئەم مانگە ترەمپ دەسەڵات وەردەگرێت، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانیشدا بەڵێنی راگرتنی جەنگی ئۆکرانیای داو رایگەیاند، "لە ماوەی 24 کاتژمێردا کۆتایی بە شەڕی ئۆکراینا دەهێنم و ئێستاش جیهان چاوی لەوەیە کە دۆناڵد ترەمپ دەتوانێت بەڵینەکەی جێبەجێبکات".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن