کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 180

راچڵەکین-
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە دوای نیوەرۆ وە باران بارین بە شێوەی نمە باران دەست پێدەکات لە کاتەکانی شەودا رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان، پلەکانی گەرما "سێ بۆ پێنج" پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی یەکشەممەوە بەڕێوبەرایەتی کەشناسی هەرێم باسی لەوە کردووە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەکاتەکانی بەیانیدا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم پاشان ئاسمان دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى
دهۆک: 13 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 13  پلەى سیلیزى
زاخۆ: 14 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 3 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى

 

هـ . یـ

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن