مۆز و خەیار و کيوی
ڕاچڵهكین-
ئەندازیارێکی کشتوکاڵی باس لە زیانی خواردنی چەند میوەو سەوزەیەک دەکات و دەشڵێت:خواردنیان زیان بەتەندروستی دەگەیەنێت.
ئومێد ئەحمەد،ئەندازیاری کشتوکاڵی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە،پاش بەدواداچونی بۆ هەندێک میوە و سەوزە بۆچونی وایە کە میوەکانی مۆز و خەیار و کێوی، بەو شێوەیەی ئێستا لەبازاڕ دایە زیانی تەندروستی زیاترە وەک لەسودی.
بەم شێوەیەش زیانەکانی خواردنی ئەو میوانە دەخاتە ڕوو:
۱-میووەی مۆز: لەبەرئەوەی مۆز بەشێوەیەکی سروشتی پێ نەگەشتوە بەڵکو بەهۆی گازەکانی ئەپیلین وکارباید دەیان گەیەنن ژەهراوی دەبن،بەڵام ئەگەر لەسەر دارەکەی خۆی پێ بگات هیچ کێشەیەکی نیە بۆ خواردن.
۲-خەیار:خەیار لەبەر ئەوەی کەکاڵە و نەگەشتووە ئەگەر بخورێت دەبێتە هۆی خراپی لە هەرس کردن وەک چۆن تەماتەی کاڵ خراپە و مرۆڤ ژەهراوی دەکات،ئەگەر بتەوێ خەیار بخۆیت دەبێ زۆر گەورەببێ و ڕەنگی بەرەو زەرد بون بچێ.
۳-کیوی: تا ئەو جێگایەی کە بەدواداچونمان کردوە کێوی لە سروشتدا بونی نیە، بەڵکو بەهۆی ئەندازەی جیناتەوە لەتاقیگەدا بەرهەم هاتوە بۆیە خواردنی زۆر خراپە.
س: پەیجی بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە