وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیار لەبارەی وەرگرتنی نازناوی زانستی دەدات

کوردستان

26/01/2025     ژمارەی بینراو 494

راچڵەكین -

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، فەرمانی وەزاری ئەنجامدانی سمیناری وەرگرتنی نازناوی زانستی دەردەكات.

بەگوێرەی فەرمانێكی وەزاری، كە بە واژۆی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەرچووە، تیایدا هاتووە:

١- ئەنجامدانی سمیناری وەرگرتنی نازناوی زانـستی تاوەكو دووجار ڕێگەپێدراو دەبێت.

٢- ماوەی نێوان هەردوو سمینارەكە لە دوو مانگ كەمتر نەبێت.

٣- لە حاڵەتی دەرنەچوون لە سمیناری نازناوی زانستی بۆ دوو جار، پێویستە خوازیار (٢-٣) مۆدیۆلی پێداگۆجی وەربگرێت كە لەلایەن لیژنەی تاقیكردنەوەی سمینار بۆی دیاریدەكرێت.

٤- لە حاڵەتی دەرنەچوون لە سمیناری نازناوی زانستی بۆ سێ جار، پێویستە خوازیار خولی راهێنانی پێداگۆجی بە تەواوی وەربگرێت، یان خولەكە دووبارەبكاتەوە بۆ سەرجەم مۆدیۆڵەكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن