راچڵەکین-
هەستیاری بە خۆراک یان بەرگەنەگرتنى خۆراک بە بەرگەنەگرتنى
هەندێک خۆراک یان پێکهاتەکانیان پێناسە دەکرێت، ئەمەش دەبێتەهۆى گرفتى هەرسکردنى ئەو
خۆراکە بە باشى.
نیشانەکانی وەک
ئاوسان و ئازاری سک و سکچوون و سەرئێشە چەند کاتژمێرێک دوای خواردنی ئەو خۆراکە بەرگە
نەگیراوانە روودەدەن، ئەم هەستیارییە لەوانەیە بەهۆی کەمی هەندێک ئەنزیمەوە بێت.
پسپۆڕی خۆراک رۆعا جادەڵڵا بە (إرم نيوز)ـی عەرەبی راگەیاندووە،
هەستیاری بە خۆراک کاردانەوەیەکی بەرگری لەشە کە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت
و دەتوانێت لە هەر تەمەنێکدا دەربکەوێت.
ئەو پسپۆڕە پێشنیاری
ئەوە دەکات دووربکەوینەوە لە خواردنە کێشەدارەکان بۆ ئەوەی لە نیشانە ناخۆشەکانی وەک
ئاوسانی سک و رشانەوە و ئازاری سک بەدوور بین.
پشکنینی تاقیگەیی هەیە بۆ دیاریکردنی ئەو خۆراکانەی کە دەبنە
هۆی هەستیاری، کە تێیدا ئاستی دژەتەنی بەرگری جەستە دوای بەرکەوتن بەو خۆراکە تایبەتە
دەپێورێت، هەندێک جۆری باوی پێکهاتەکانی خۆراک کە دەبنە هۆی هەستیاری بریتین لە
لاکتۆز و هیستامین و گلوتاتیون کە لە گەنم و جۆدا هەیە.
هـ . یـ