راچڵەكین ـ له ئینگلیزییه‌وه: هێمن عوسمان عه‌بدوڵڵا
سوكرات: تۆ ئامۆژگاری هاوڵاتیانی ئه‌سینا ده‌كه‌یت بچن بۆ جه‌نگ. ئه‌مه دادپه‌روه‌رییه یان نا-دادپه‌روه‌رییه؟
ئه‌لكیبایدس: ئه‌وه پرسیارێكی ناپه‌سه‌نده سوكرات، بۆ دڵنیایی ته‌نانه‌ت گه‌ر تاكه كه‌سێكیش چووبێ بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵ دادپه‌روه‌ری بووه، وه‌رناگیرێ گه‌ر دادپه‌روه‌ری نه‌ویستبێ.
سوكرات: ئه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌یه‌وێت بچێت بۆ جه‌نگ، نا-یاساییه؟
ئه‌لكیبایدس: هیچ كامیان، نه یاساییه و نه شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یه.
سوكرات: پاشان تۆ له‌وكاته‌دا بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری پێده‌ڵێیت؟
ئه‌لكیبایدس: به‌دڵنیاییه‌وه.
سوكرات: پاشان ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێیت باشتره دادپه‌روه‌ی بێت؟ یان وه‌ك ووتم كامیان، بچێت بۆ جه‌نگ یاخود نه‌چێت؟ بجه‌نگێ دژی ئه‌وه‌ی ئێمه پێویسته دژی بجه‌نگین یان پێویست نیه؟ یاخود كه‌ی پێوسته بچێ بۆ جه‌نگ و كه‌ی پێویست ناكات؟
ئه‌لكیبایدس: به ڕوونی هه‌مووی پێ ده‌وترێت.
سوكرات: به‌ڵام ئه‌مه چۆن ده‌بێ هاوڕێ ئه‌لكیبایدس؟ له بیرت چووه‌ته‌وه كه ده‌رباره‌ی ئه‌وه هیچ نازانیت یان چوویت بۆ لای مامۆستایه‌ك بێ ئه‌وه‌ی من ئاگام لێی بێت؟ ئه‌و فێری كردوویت كه دادپه‌روه‌ری و نا-دادپه‌روه‌ری له‌یه‌ك جیا بكه‌یته‌وه؟ كێیه؟ هیوادارم پێم بڵێی ڕه‌نگه بڕۆم بۆ لای تا منیش فێربكات. پێم بناسێنه.
ئه‌لكیبایدس: گاڵته‌م پێده‌كه‌یت سوكرات.
سوكرات: نه‌خێر، له ڕاستیدا به‌و په‌ڕی ڕێز و شكۆوه قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، به زیۆس ئه‌و كه‌سه‌ی كه به درۆ سوێندی پێ ناخۆم، كێ؟ ئه‌وه من نیم كاری وا بكه‌م، به‌ڵام پێم بڵێ ئه‌و مامۆستایه كێیه ئه‌گه‌ر بوونی هه‌یه.
ئه‌لكیبایدس: ڕه‌نگه بوونی هه‌ر نه‌بێت. ده‌توانم به ڕێگه‌ی دیكه ده‌رباره‌ی دادپه‌روه‌ری و نا-دادپه‌روه‌ی بزانم؟
سوكرات : به‌ڵێ ئه‌گه‌ر بیاندۆزیته‌وه.
ئه‌لكیبایدس: به‌ڵام پێت وایه ده‌توانم بیاندۆزمه‌وه؟
سوكرات: دڵنیام ده‌توانی ئه‌گه‌ر پرسیار بكه‌یت ده‌رباره‌یان.
ئه‌لكیبایدس: پێت وانیه كه ده‌مه‌وێ پرسیاربكه‌م؟
سوكرات: با ئه‌گه‌ر بیرت كردبێته‌وه ده‌یزانیت.
ئه‌لكیبایدس: ئه‌ی ئه‌و هه‌مووه كاته‌ی كه بیرم كردووه‌ته‌وه؟
سوكرات: زۆرباشه. ئه‌توانی پێم بڵێیت ماوه‌ی چه‌ندێكه بیرت كردووه‌ته‌وه و سروشتی دادپه‌روه‌ری و نا-دادپه‌روه‌یت ناسیووه؟ ئه‌ی چی ده‌ڵێیت بۆ ساڵێك له‌مه‌وپێش؟ پاشان له دۆخێكی هۆشه‌كیدا بویت یان نا هۆشه‌كی و نه‌زانین؟ یان پێت وابووه ده‌یزانیت؟ تكایه به دروستی وه‌ڵام بده‌ره‌وه تا گفتوگۆكه‌مان بێ سوود نه‌بێ.
ئه‌لكیبایدس: باشه، پێم وابووه كه زانیومه.
سوكرات: ئه‌ی له دووساڵ و، سێ ساڵ و، چوار ساڵ پێش ئێستا هه‌مان شت بووه و هه‌مان زانینت هه‌بووه؟
ئه‌لكیبایدس: به‌ڵێ
سوكرات: زیاتر له‌وه كه منداڵیش بوویت. هه‌ر نه‌تزانیووه؟
ئه‌لكیبایدس: به‌ڵێ
سوكرات: من به ته‌واوی دڵنیام كه تۆ زانیوته.
ئه‌لكیبایدس: بۆچی هێنده دڵنیایت؟
سوكرات:- چونكه زۆرجار لێم بیستوویت. وه‌ك منداڵێك له ماڵی مامۆستاكه‌ت یان هه‌ر شوێنێكی دیكه یاری زارت كردووه یان هه‌ر یارییه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ كوڕه‌كان، بێ دودڵی ده‌رباره‌ی سروشتی دادپه‌روه‌ری و نا-دادپه‌روه‌ری شتت زانیووه، به‌ڵام زۆر به دڵنیاییه‌وه ده‌گریایت و هاوارت ده‌كرد كه یه‌كێك له كوڕه‌كان فێڵی لێده‌كردیت و بێگومان فێڵیشی ده‌كرد. وانیه؟
ئه‌لكیبایدس: به‌ڵام سوكرات ده‌بوو چی بكه‌م؟ كاتێك كه‌سێك فێڵی لێكردووم؟
سوكرات: چۆن ده‌توانی بڵێی " ده‌بوو چی بكه‌م"؟ ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا نه‌بوایه نه‌تده‌زانی سته‌مت لێكراوه یان نا؟
ئه‌لكیبایدس: به‌دڵنیاییه‌وه ده‌مزانی، زانیومه كه فێڵم لێكراوه.
سوكرات: كه‌واته وا دانێین ته‌نانه‌ت كه منداڵ بوویت سروشتی دادپه‌روه‌ری و نا-دادپه‌روه‌ریت ناسیووه.
ئه‌لكیبایدس: به‌دڵنیاییه‌وه له‌و كاته‌وه زانیومه.
سوكرات: كاتێك نه‌تدۆزیووه‌ته‌وه و له‌وكاته‌شدا تۆ هه‌ر زانیوته.
ئه‌لكیبایدس: به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر.
سوكرات: كاتێك زانیت سته‌مت لێكرا ئه‌گه‌ر لێی ڕابمێنی ده‌یدۆزیته‌وه كه پێشتر زانیوته نه‌ك له‌وه‌ها كاتێكدا بیزانیت.
ئه‌لكیبایدس: سوكرات له ڕاستیدا ناتوانم وا بڵێم.
سوكرات: هه‌ر وه‌ك پێشتر ووتت تۆ نه‌خۆت دۆزیووه‌ته‌وه و نه‌فێریشی بوویت كه‌واته ئه‌م زانینه له كوێوه هاتووه؟
ئه‌لكیبایدس: وا دابنێ من هه‌ڵه‌م كرد ووتم كه ئه‌وانه‌م زانیووه و خۆم دۆزیومه‌ته‌وه چونكه له ڕاستیدا فێریان بووم به‌هه‌ما ڕێگه‌ی كه خه‌ڵكانی تر فێری ده‌بن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه.
The Dialogues of Plato (428/27 - 348/47 BCE)
Translated by: Benjamin Jowett
Etexts prepared for this edition by Antonio Gonz´alez Fern´andez
ئه‌لكیبایدس یه‌كێك له هاوڕێ و قوتابیه‌كانی سوكرات بووه و له ته‌مه‌نی سی ساڵیدا جه‌نه‌ڕاڵی سوپا بووه. ئه‌مه به‌شێكی كورته كه له دیالۆگه‌كانی ئه‌فڵاتوونه‌وه وه‌رگیراوه