وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچەوە راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 653

راچڵيکین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی یەک خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی. 

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووری حوکمەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بڕی 958 ملیار و 12 ملیۆن و 332 هەزار  و759 دینار دینار وەک شایستەی مووچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی 2025ـی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئاماژە بەوەش کراوە، تیمەکانی وەزارەتی دارایی سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلەکەن و لەنزیکترین کاتدا دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن