راچڵەکین-
وەزیری پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، لە پڕۆسەی چاكسازیی بەردەوامدەبن و هەوڵەكانیشیان لەپێناو یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامییان دەبێت تاوەکوو یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەن تەواوی هەوڵەکانیان بەگەڕدەخەن چونکە ئەوە خواستێکی گرنگە و پێویستەبە ئەنجام بگەیەندرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی فیرقەی سێ و چواری پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، وەک وەزارەتی پێشمەرگە هەوڵەكانیان بۆ یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامییان هەیە و رانەوەستاون بۆ ئەومەبەستەش چەندین دیداری گرنگیان ئەنجامداوە.
شۆرش ئیسماعیل باسی لەوەش کرد، تاوەکو كۆتایی ساڵی 2026 هەوڵدەدەن کە هیچ هێزێك لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە بوونی نەمێنێت و پڕۆسەی چاكسازیش قۆناغی سەخت و دژواری بڕیوە و لە رێگای کۆتاییدایە و دەستەوکتی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەش دەبینن.