شارەوانی سلێمانی چارەنووسی ژمارە هەواییەكان یەكلایی دەكاتەوە

کوردستان

11/02/2025     ژمارەی بینراو 590

راچڵەكین -

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی زانیاری لەبارەی ئەو لیژنەیە ئاشکرا دەکات كە پێكهێنراوە بۆ لەناوبردنی ژمارەی هەوایی لە شاری سلێمانیدا و گۆڕینیان بۆ ژمارەی جیاكراوەی تاپۆ.

ئەمڕۆ سێشەممە، لە دیوانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، كۆبوونەوەیەك لە نێوان سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی و سەرۆكی لیژنەی ناوەندی و لیژنەی لەناوبردنی ژمارە هەواییەكان ئەنجامدرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، كۆبوونەوەكە بەمەبەستی دەستبەكاربوونی ئەو لیژنەیە بوو كە بە فەرمانی پارێزگاری سلێمانی و لەسەر پێشنیاری لیژنەی ناوەندی پێكهێنراوە، بۆ لەناوبردنی ژمارەی هەوایی لە شاری سلێمانیدا و گۆڕینیان بۆ ژمارەی جیاكراوەی تاپۆ.

شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە لەناوبردنی ژمارەی هەواییەكان، لەسەر چەندەها ئاست سوودی مەزن بە شاری سلێمانی دەگەیەنێت و پرۆسەی تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان و تاپۆكردنی حەرەمی گوندەكان و پرۆسەی رێگەپێدانی ناو حەرەمی گوندەكان خێراتر دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن