لەم شارەی كوردستان دوو رۆژ پشوو لە ناوەندەكانی خوێندن راگەیەندرا

کوردستان

23/02/2025     ژمارەی بینراو 629

راچڵەكین-

بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرماو سۆڵەیەی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، دوو رۆژ پشوو لەناوەندەكانی خوێندن لەپارێزگای كەركوك راگەیەندرا.

ئەمڕۆ یەكشەممە، رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا بەهۆی دابەزینی پلەكانی گەرما، رۆژانی دووشەممەو سێشەممە 24-25-2-2025 لەسەرجەم ناوەندەكانی خوێندنی ئەو شارە بكرێتە پشوو.

نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت: "بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە و لە پێناو پاراستنی قوتابیان و خوێندکاران، بەڕێز رێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک، بڕیاریدا دووشەممە و سێشەممە لە خوێندنگاکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و ستافی مامۆستایان پشوو فەرمی بێت."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن