راچڵەكین-
بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینەكەی 1991، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 5-3-2025لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.
بەپێی خشتەی پشووەكانی هەرێمی كوردستان، رۆژی چوارشەممە كە دەكاتە 5ی ئازاری 2025، لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە بەهۆی یادی راپەڕینەكەی ساڵی 1991ـی خەڵكی هەرێمی كوردستان، لە پەرلەمانی كوردستاندا ئەو رۆژە بەیاسا كراوەتە پشوو لە تەواوی فەرمانگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەو یادە دەكرێتەوە.
هەر لەم مانگەدا ڕۆژی 11ی ئادار یادی ڕاگەیاندنی ڕێككەوتننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970 دەكەوێتە ڕۆژی سێشەممە و پشووە، هەروەك ڕۆژی یەكشەممە 16ی ئادار یادی كمیابارانی هەڵەبجەیە، كە بە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە تەواوی عیراق و هەرێمی كوردستان كراوەته پشوو، دەكەوێتە ڕۆژی یەكشەممەوە.