زیادەڕۆیی لە خواردنی ئەم بەرهەمانە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاد دەکات

تەندروستی

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 635

راچڵەکین-
زانایانی ئیتاڵیا و بەرازیل سەلماندیان کە زیادەڕۆیی لە خواردنی خوێ ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیاد دەکات تەنانەت لەو کەسانەی کە سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەو دەکەن.

توێژینەوەکە وەک لە "روسیا تودەی"ـدا هاتووە، لەسەر ١٧٥١ کەس لە شارەکانی ساوپاولۆ، گۆیانیا، فۆرتالیزا و بێلێم ئەنجامدراوە، ئەو ناوچانەی بەڕازیل کە شێرپەنجەی گەدەیان زۆرترە، بەپێی ئاژانسی بی ئێم سی مێدیسین.

 توێژەران بە بەکارهێنانی پرسیارنامەیەکی ١٣٠ بابەتی زانیارییان لەسەر تەندروستی و خۆراکی بەشداربووانی توێژینەوەکە  کۆکردووەتەوە.

توێژەران هۆشدارییان داوە سەبارەت بە زیادەڕۆیی لە خواردنی گۆشتی لەقتوونراو و خواردنەوە گازییەکان و خواردنی خێرا وەسف کردووە، لە بەرامبەردا خۆراکی تەندروست بڕێکی زۆر خۆراکی رووەکی لەخۆدەگرێت.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە خواردنی خۆراکە زۆر پرۆسێس کراوەکان (خواردنەوە گازییەکان، چپسی پەتاتە و شیرینی پرۆسێس کراو) پەیوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدەوە هەیە کە باوترین جۆری شێرپەنجەیە.

بەپێی قسەی توێژەران، زیادەڕۆیی لە خواردنی خوێ دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردنی گەدە لە ئەنجامی خورانی درێژخایەنی پەردەی چڵکنی سەر رووەکەی و گەشەکردنی خانە شێرپەنجەییەکان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن