ئینستاگرام خستنە بازاڕی بەرنامە ناوازەکەی دواخست

هەمەڕەنگ

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 172

راچڵەکین-

ئینستاگرام خستنەبازاڕی ئەپی مۆنتاژکردنی ڤیدیۆی (Edits)ی دواخست، کە ئامانج لێی رکابەریکردنە لەگەڵ کۆمپانیای CapCutکە خاوەنەکەی کۆمپانیای ByteDance ی چینیی خاوەنی  TikTokـە.

لە مانگی یەکی ئەمساڵدا، ئینستاگرام رایگەیاند کە لە ١٣ی ئازاردا ئەپە نوێیەکە دەخاتە بازاڕەوە، بەڵام لە لاپەڕەی داواکاری پێشوەختە "پری-ئۆردەر"ی ئەپڵ ستۆردا دەرکەوتووە کە پێشبینی دەکرێت لە ٣١ی ئازاردا بخرێتە بازاڕەوە، ئەمەش دوو هەفتە دوای ئەو بەروارەیە کە ئینستاگرام بەڵێنی دابوو.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "9to5mac"، هیچ زانیارییەک لە مێتا سەبارەت بە هۆکاری دواکەوتنی خستنەبازاڕەکەوە نییە.

ئادەم مۆسێری، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئینستاگرام، پێشتر ئەپی ئێدیتس-ی بە ئامرازێک بۆ ئەو کەسانە وەسف کرد کە "حەزیان بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆ هەیە" بە بەکارهێنانی مۆبایلەکانیان.

ئەپی Instagram Edits رێگە بە بەکارهێنەران دەدات ڤیدیۆکان ببڕن و چەندین کلیپ تێکەڵ بکەن و دەنگ زیاد بکەن و ژێرنووس دروست بکەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن