راچڵەکین-
ئێرنێستۆ کاپینگا خەڵکی تانزانیا بووەتە جێی سەرنجی
زۆرێک لە میدیاکان بەهۆی خێزانە گەورەکەیەوە کە 16 ژن و 104 منداڵ و 144 نەوە لەخۆدەگرێت.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "ئۆدیتی سێنتڕاڵ"،
چیرۆکی کاپینگا لەگەڵ ئەو خێزانە گەورەیە لە ساڵی 1961 دەستی پێکردووە کاتێک ژنی یەکەمی
هێناوە، بەڵام باوکی بڕیاریداوە چەند جارێکی دیکە هاوسەرگیری بکات و بە تێپەڕبوونی
کات ژمارەی ژنەکانی کاپینگا بووە بە 20 کەس، بەڵام هەندێکیان خێزانەکەیان بەجێهێشتووە
و ئێستا خاوەنی 16 ژنە. لە ئەنجامی هەموو ئەم هاوسەرگیرییانە، خێزانەکەی ئێستا 104
منداڵ و 44 نەوەی تێدایە.
ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە بنەماڵەی
کاپینگا لە ئێستادا گوندێکی بچووکیان لێ پێکهاتووە، بەو پێیەی لە ئێستادا هەر ژنێک
لە ماڵێکدا دەژی، منداڵ و نەوەکانیشی یارمەتی دەدەن لە کارەکانی ماڵەوە.
کاپینگا دەڵێت: "لەم خێزانەدا هەمووان رۆڵیان
هەیە".
کاپینگا ئاماژەی بەوەشکرد، ناوی هەموو منداڵ و
نەوەکانی لەبیر نییە، تەنها نزیکەی 50 ناوی لەبیرە، ئەوانی دیکەش بە رووخساریان دەناسێتەوە.
وینەی کاپینگا و هاوسەرەکانی: