واتسئەپ بەم زووانە لەسەر ئەم مۆبایلانە نامێنێت

هەمەڕەنگ

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 464

راچڵەکین-
بەرنامەی "WhatsApp" بەم زووانە کارکردنی لەسەر هەندێک مۆبایلی کۆنی ئەندرۆید و iOS رادەگرێت.

بەگوێرەی ماڵپەڕی "prufy.ru"، واتسئەپ لە روسیا لەسەر مۆبایلە ئەندرۆیدەکانی سەروو هەشت ساڵ لەمەوبەر، لە 10ـی ئایار کارەکانی رادەگرێت.

هەروەها ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لە پێنجی ئایارەوە ئەپڵیکەیشنی واتسئەپ لە هەندێک مۆبایلدا پشتگیری ناکرێ کە سیستەمی ئای ئۆ ئێس بەکاردەهێنن، لەوانە ئایفۆن ٦ و ئایفۆن ٦ پڵەس.

هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن لە سەرەتای ئەم مانگەدا رایانگەیاندبوو کە واتسئەپ کارکردن لەسەر هەندێک مۆبایلی کۆنتری ئەندرۆید رادەگرێت و خاوەنی ئەو ئامێرانەی کە ئەندرۆید ٤.٤ کیتکات و وەشانی کۆنتری سیستەمی کارپێکردن بەکاردەهێنن ناتوانن نامە بنێرن و پەیوەندی بکەن و هەموو تایبەتمەندییەکانی دیکەی بەرنامەکە بەکاربهێنن.

ئێلدار مورتەژین، شرۆڤەکاری کۆمپانیای موبایل ریسێرش گرۆی رووسی، بە ئاژانسی RIA Novosti-ی راگەیاندووە، "واتسئەپ بەم زووانە کارکردن لەسەر هەندێک مۆبایلی کۆنی ئەندرۆید رادەگرێت، ئەمە کارێکی ئاساییە کە هەموو بەهارێک روودەدات، ئەو ئامێرانەی تەمەنیان لە هەشت ساڵ زیاترە، بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکارناهێنرێن".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن