لیڤەرکوزن گورزێکی کوشندەی بەرکەوت

وەرزش

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 63

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

یانەی بایر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی پێش یارییەکەی بەرامبەر بایرن میونشنی ڕکابەرەکەی، پێکانی فلۆریەن ویرتزی ئەستێرەی یانەکەی ڕاگەیاند.

لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ، بایەر لیڤەرکوزن میوانداری بایرن میونشن دەکات، دوای ئەوەی یاریی چوون بە ئەنجامی 3-0 بۆ یانە باڤارییەکە کۆتاییهات.

بایر لیڤەرکوزن گورزێکی گەورەی بەرکەوت کاتێک فلۆریەن ویرتز دووچاری پێکان بوو و چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

ماڵپەڕی بایەر لیڤەرکوزن ئاماژەی بەوە کردووە کە یاریزانەکە لە دوایین یاری لیڤەرکوزن لە خولی ئەڵمانی بەرامبەر ڤێردەر بریمەن تووشی پێکان بووە لە بەستەرەکانی پاژنەی ڕاستی، و بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

لە گێمی دووەمدا ویرتز وەک یاریزانێکی یەدەگ هاتە نێو یارییەکەوە، بەڵام دوای ئەوەی لە خولەکی 59 تووشی پێکان بوو، ناچار بوو یارییەکە جێبهێڵێت.

سیمۆن ڕۆلفس بەڕێوەبەری وەرزشی لیڤەرکوزن لە لێدوانێکدا دەڵێت: ویرتز بە زووترین کات دەگەڕێتەوە. لەم قۆناغەی وەرزدا گورزێکی کوشندەیە بۆ ئێمە، بەڵام بە پێکهاتەیەکی بەهێز قەرەبووی دەکەینەوە”.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن