ڕاچڵەکین سپۆرت -
دیکلان ڕایس ئەستێرەی یانەی ئارسناڵ پێی وایە هێشتا کێبڕکێی نازناوی پریمەرلیگ کۆتایی نەهاتووە سەرەڕای جیاوازی خاڵەکانی نێوان گەنەرز و لیڤەرپوول.
لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 70 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی پرێمەرلیگی گرتووە و بە 15 خاڵ پێش ئارسناڵی دووەمی کەوتووە دوای یەکسانبوونی ئەم دواییەی بەرامبەر مان یونایتد، بەجۆرێک ڕیدز یارییەکی زیادەیان ئەنجامداوە، بەمەش جیاوازییەکە ڕەنگە ببێتە 12 خاڵ.
ئارسناڵ لەم وەرزەدا کێشەی زۆری هەبووە، ئەمەش دەرفەتی ئەوەی بە لیڤەرپوول بەخشی بە تەواوی بە تەنیا بچێتە لوتکەی پریمەرلیگ، بەڵام ڕایس پێی وایە هێشتا کۆتایی نەهاتووە.
ڕایس دەڵێت: تا کۆتایی وەرز هەموو هەوڵێک دەدەین. لیڤەرپوول سەرسوڕهێنەر بوو، شایەنی ستایشن. هێشتا کۆتایی نەهاتووە. پێویستە بەردەوام بین لە بەرگریکردن، ئێمە ئارسناڵین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا زۆر شت ماوە دەکرێت هەموو شتێک پێچەوانە بێتەوە.