یەكێتی ئەوروپا چارەنووسی پەنابەران یەكلایی دەكاتەوە

جیهان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 176

راچڵەكین -

یەكێتی ئەوروپا ئامادەكاری دەكات بۆ دەركردنی یاسایەكی هاوبەش بۆ دیپۆرتكردنەوەی ئەو پەنابەرانەی كە داواكاری پەنابەرییان ڕەتكراوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، كۆمیسیۆنی ئەوروپا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، یەكێتی ئەوروپا توانیویەتی تەنها 20%ی ئەو كەسانە بگەڕێنێتەوە كە داواكاری مافی پەنابەرییان لە سەرانسەری یەكێتی ئەوروپا ڕەتكراوەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، كۆمسیۆن پێشنیارێكی یاسایی پێشكەشكردووە كە ڕێكارەكانی دیپۆرتكردنەوە و گەڕانەوەی خێراتر و سادەتر و كاریگەرتر لەخۆدەگرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئامانجی یاسا نوێیەكە، لەبری سیستمی دیپۆرتكردنەوەی ئێستا، یەك ڕێكاری هاوبەش لە هەر 27 وڵاتە ئەندامەكەی یەكێتی ئەوروپا جێبەجێبكرێت.

بەپێی یاسا نوێیەكان، وڵاتانی ئەندامی یەكێتی ئەوروپا دان بە بڕیارێكی دیپۆرتكردنەوەدا دەنێن كە لە یەكێك لەوانەدا دراوە بەبێ ئەوەی پێویست بكات لە سفرەوە دەستپێبكەن.

گەڕانەوە دەبێتە ئیجباری بۆ كەسێك كە بە شێوەیەكی نایاسایی لە یەكێتی ئەوروپادایە، هەڵهاتووە بۆ وڵاتێكی ئەندامی دیكە، تا وادەی گەڕانەوەی خۆبەخشانە یەكێتی ئەوروپای بەجێنەهێشتووە، یان مەترسی ئەمنی دروست دەكات.
پێشنیازەكە بریتییە لە دانانی بنەمایەكی یاسایی بۆ ڕێككەوتنەكان بۆ دامەزراندنی ناوەندی گەڕانەوە لە وڵاتانی سێیەم، هاوشێوەی ڕێككەوتنی مشتومڕاوی نێوان ئیتاڵیا و ئەلبانیا، هاوكات پێشنیارەكە ڕێگە بە ئەنجامدانی ڕێككەوتن لەگەڵ وڵاتی سێیەم دەدات كە ڕێز لە ستاندارد و بنەما نێودەوڵەتییەكانی مافی مرۆڤ بگرێت و لەگەڵ یاسا نێودەوڵەتییەكان یەكدەگرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن