ئیسرائیل هێرشەكانی بۆسەر لوبنان دەستپێدەكاتەوە

جیهان

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 152

راچڵەكین -

سەرەڕای رێككەوتنی ئاگربەست، سوپای ئیسرائیل هێرشەكانی بۆسەر لوبنان دەستپێدەكاتەوەو دوو ئۆتۆمبێل لە باشووری ئەو وڵاتە بە درۆن دەكاتە ئامانج و هەردوو رووداوەش قوربانی لێكەوتەوە.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان بڵاویكردەوە، دوو فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی ئیسرائیلی لە باشووری لوبنان دوو ئۆتۆمبێلیان كردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو كەس كوژران.

بە پێی ڕاگەیاندراوەكە، فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئیسرائیلی لە ناوچەی دێر زەهرانی سەر بە شارۆچكەی سەیدا، ئۆتۆمبێلێكی كردووەتە ئامانج و سەرنشینێك گیانی لەدەستداوە، لە ناوچەی نەباتییەش فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكانی سوپای ئیسرائیل ئۆتۆمبێلێكیان كردە ئامانج و بە هۆیەوە كەسێك كوژرا.

تائێستا ناسنامەی كوژراوانی ئەو دوو هێرشەی ئیسرائیل، ئاشكرا نەكراوە.

هەفتەی رابردووش، سوپای ئیسرائیل بە درۆن ئۆتۆمبێلێكی لەشارۆچكەی رشكنانیەی سەر بە شاری سوڕ لە باشووری لوبنان بەئامانج گرت و بەهۆیەوە فەرماندەیەكی هێزی رەزوان-ی سەر بە حزبوڵڵا كوژرا.

 

هێرشە ئاسمانییەكانی سوپای ئیسرائیل لەكاتێكدایە ئەو وڵاتە رێككەوتنی ئاگربەستی لەگەڵ لوبنان هەیەو بەپێی رێككەوتنەكەش هەموو جۆرە هێرش و بۆردومانێك رادەگیرێت و دانیشتووانی باشووری لوبنانیش دوای كشانەوەی سوپای ئیسرائیل، دەبێ بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن