ڕۆدریگۆ داهاتووی خۆی لەگەڵ ڕیال مەدرید یەکلایی دەکاتەوە

وەرزش

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 205

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ڕۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، خواستی بەهێزی خۆی بۆ بەردەوامبوون لە لۆس بلانکۆس بۆ ماوەیەکی زۆر پشتڕاستکردەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی هەست بە دڵخۆشی دەکات کە لەگەڵ یانە زەبەلاحەکەی مەدریددایە.

ڕۆدریگۆ گۆسی تەمەن 24 ساڵ لە هاوینی 2019 لە یانەی سانتۆسی بەڕازیلی پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە کرد.

لەم چەند ساڵەی دواییدا ڕۆدریگۆ بووەتە یەکێک لە یاریزانە گرنگەکانی یانەی ڕیال مەدرید و هۆکارێکی سەرەکیە بۆ بردنەوەی نازناوەکانی تیپەکە، چ ناوخۆیی یان کیشوەری یان تەنانەت نێودەوڵەتیش.

ڕۆدریگۆ وتی: من زۆر مەدریدم خۆشدەوێت، هەروەها زۆرم حەزدەکەم لێرە بژیم، ئەوەش بۆ من زۆر گرنگە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەمیشە خەونم هەبووە بۆ ڕیال مەدرید یاری بکەم و لێرە بژیم، من لەوە زیاتر دەستکەوتم بەدەستهێناوە.”

شایەنی باسە گرێبەستی ڕۆدریگۆ لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید تا هاوینی 2028 کۆتایی دێت.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن