پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

کوردستان

7 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 115


راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزە زانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەكان بێت، ئەمڕۆ چوارشەممە 12-3-2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور. پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 1 – 3 ) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سبەی پێنج شەممە 13-3-2025 ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور. پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (2-3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر :  24 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
دهۆك : 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ :  24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :21 پلەی سیلیزی
كەركوك:  25 پلەی سیلیزی
سۆران : 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن