راچڵەكین-
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزە زانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەكان بێت، ئەمڕۆ پێنج شەممە 13-3-2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەور. پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە ( 1) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی.
سبەی هەینی 14-3-2025 ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 24 پلەی سیلیزی
دهۆك : 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :21 پلەی سیلیزی
كەركوك: 26 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 27 پلەی سیلیزی