پەروین فاتح: حكومەتی هەرێم كێشە بۆ مامۆستایانی خوێندنی كوردی دروست دەكات

کوردستان

پێش 2 هەفتە     ژمارەی بینراو 128

راچڵەكین-

ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رایدەگەیەنێت: هەركاتێك بەنیازبن راژەی مامۆستایانی ناوچە دابرێدراوەكان بگوازینەوە سەر حكومەتی بەغداد، هەرێمی كوردستان كێشەیان بۆ دروست دەكات.

پەروین فاتیح، دەڵێ :"هەر كاتێك نزیك دەبینەوە لە گواستنەوەی راژەی مامۆستایانی كوردی بۆ سەر حكومەتی فیدراڵ، هەرێم گرفتمان بۆ درووست دەكات و رێگر دەبێت لە گواستنەوەی راژەكانیان." وەك كوردسات نیوز بڵاویكردووەتەوە.

" حكومەتی عیراق دەیەوێت ئەم مامۆستا و فەرمانبەرانە، وەكو تازە دامەزراو مامەڵەیان لەگەڵ بكات، لەكاتێكدا هەندێك لە مامۆستاكان زیاتر لە 30 ساڵ خزمەتی هەیە." پەروین فاتیح وادەڵێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك روونیدەكاتەوە:" حكومەتی هەرێم دەیەوێت ئەو مامۆستایانە بەبێ شایستەی دارایی بگوازێتەوە بۆ سەر حكومەتی بەغداد، حكومەتی عیراقیش دووبارە دایانبمەزێنێتەوە، بۆ ئەوەی پارەی راژەكانیان بمێنێتەوە و حكومەتی هەرێم كەسانی نوێ لەسەر راژەكانیان دابمەزرێنێت، ئەمەش لە هیچ یاسایەكدا شتی وا بوونی نییە."

زیاتر لە 13 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری خوێندنی كوردی لە ناوچە دابڕێندراوەكان هەن و داواشدەكەن راژەكانیان بۆ سەر حكومەتی فیدراڵ بگوازرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن