راچڵەكین-
سەرۆكی ئەمریكا نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ كاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پرسی ئاگربەست لەگەڵ ئۆكراینا، رەوانەی رووسیا دەكات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-3-2025 كارۆلین لیاڤیت، وتەبێژی كۆشكی سپی ڕایگەیاند، ئەم هەفتەیە، ستیڤ ڤیتكۆڤ- نوێنەری تایبەتی ترەمپ بۆ كاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ پرسی ئاگربەست لەگەڵ ئۆكراینا، سەردانی ڕووسیا دەكات "ڕووسەكان بانگهێشت دەكەین بۆ واژووكردنی پلانی ئاگربەست".
لیاڤیت وێرای ئاماژەدان بە دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئۆكراینا، هیوای خۆی بۆ سەركەوتنی پلانەكەیان راگەیاند:"لەئێستادا لەگەڵ ڕووسەكان لە گفتوگۆداین، ئێستا لە هەموو كاتێك لە ئاشتی نزیك بووینەوە، سەرۆك چاوەڕوانی ئەوەیە كە ڕووسەكان لەم بارەیەوە یارمەتیدەری كۆتایی هاتنی پڕۆسەكە بن."