راچڵەكین -
حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت، ئەو پشووانەی لە ساڵنامەی فەرمیی حكومەتدا دیاریكراوە، هەر وەك خۆی دەمێنێتەوەو هیچ گۆڕانكارییەكی تێدا ناكرێت تا پەرلەمان بەپێی دەسەڵاتەكانی خۆی پێداچوونەوەی بۆ دەكات.
لە روونكردنەوەیەكدا كە ئەمڕۆ شەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردووەتەوە، تێیدا هاتووە، "حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆنە و یاد و ڕۆژانی پشووە فەرمییەكانی لە ساڵنامەی فەرمیی حكومەتدا دیاری كردووە، لە ئێستادا بۆنە و یاد و پشووەكان هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە، هیچ گۆڕانكارییەكیش لەو ساڵنامەیەدا ناكرێت تا پەرلەمانی كوردستان بەپێی دەسەڵاتەكانی خۆی پێداچوونەوەی بۆ دەكات و بڕیاری نوێی بۆ دەردەكات.
روونكردنەوەكەی حكومەتی هەرێم لەكاتێكدایە حكومەتی عیراق بڕیاریداوە سبەینێ یەكشەممە 16-3-2025، لەیادی كیمیارابارانكردنی هەڵەبجە، بكرێتە پشووی فەرمی، بەڵام لە ساڵنامەی پشووەكانی حكومەتی هەرێم، ئەو رۆژە وەك پشووی فەرمی دیارینەكراوە.