راچڵەکین -
بەشێوەیەکی فەرمی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی هەواڵی پێکانی یاریزانێکیان بڵاوکردەوەو ئاماژەشیان بە ماوەی دوورکەوتنەوەکەی دا.
لە رێگەی پێگەی فەرمی خۆیانەوە یانەی بەرشلۆنە بڵاویکردووەتەوە کەوا عوسمان دێمبڵی بۆ ماوەی شەش مانگ و بەهۆی پێکان لە بەستەرەکانی ئەژنۆیدا لە یاریگاکان دادەبڕێت.
هەروەها راشیانگەیاندووە عوسمان نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتوی بۆ ئەنجامدراوەو لە ژێر چاودێری وردی پزیشکدا دەبێت.
راگەیاندراوەکەی بەرشلۆنە