لە كەركوك رۆژێك پشووی فەرمی رادەگەیەنرێت

کوردستان

19/03/2025     ژمارەی بینراو 275

راچڵەكین -

بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا سبەینێ پێنجشەممە بكرێتە پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان و ناوەندەكانی خوێ،دن لەو پارێزگایە.

دیوانی پارێزگای كەركوك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك، بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە بكرێتە پشووی فەرمیی لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت و زانكۆی كەركوك و كۆلێژ و پەیمانگاكان و خوێندنگە و قوتابخانەكان، جگە لەو ناوەندانەی تاقیكردنەوەی وەزاریان هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن