ئەڵمانیا.. فڕۆكەیەك كەوتەخوارەوە.. قوربانی هەیە

جیهان

22/03/2025     ژمارەی بینراو 239

راچڵەكین -

لە رۆژئاوای ئەڵمانیا لەئەنجامی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەك، فڕۆكەوانەكە گیانی لەدەستداو سەرنشینێكیش بریندار بوو.

میدیاكانی ناوخۆی ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە، فڕۆكەیەكی قەبارە بچووك لەدوای ماوەیەكی كەم لە فڕینی لە شاری بۆن-ی رۆژئاوای ئەو وڵاتە، بەهۆی گرفتێكی تەكنیكییەوە كەوتەخوارەوەو تێكشكا، لەئەنجامی رووداوەكەش فڕۆكەوانەكە گیانی لەدەستدا.

فڕۆكەكە لەدوای كەوتنەخوارەوەی، ئاگر لە بەشێكی كەوتەوە، تیمەكانی فریاگوزارییش گەیشتنە شوێنەكەو توانییان كچێكی تەمەن شەش ساڵ بە برینداری لەناو فڕۆكە تێكشكاوەكە رزگار بكەن، كە كچی فڕۆكەوانەكەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن