حكومەتی هەرێم پشووی جەژنی رەمەزان رادەگەیەنێت

کوردستان

27/03/2025     ژمارەی بینراو 554

راچڵەكین -

حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی جەژنی رەمەزان، بڕیاریدا لەرۆژانی 30-3 تاوەكو 5-4 پشووی فەرمی بێت لەسەرجەم فەرمانگە حكومییەكان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، لە ڕۆژی یەكشەممەوە، كە دەكاتە 30ی ئاداری 2025، تا 5ـی نیسانی 2025، لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، رۆژی یەكشەممە، 6ی نیسانی 2025، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن