موقتەدا سەدر لەبارەی حەجی ئەمساڵ پەیامێك بڵاودەكاتەوە

عێراق

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 231

راچڵەكین -

رابەری رەوتی نیشتمانیی شیعە داوا لە دەستەی حەج و عەمرەی عیراق دەكات بۆ ئەمساڵ و ساڵانی داهاتووش تەنها رێگە بەو كەسانە بدرێت بچنە حەج كە تائێستا حەجیان نەكردووە.

موقتەدا سەدر لە پەیامێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەممە 4ی ئایاری 2025 بڵاویكردەوە، رایگەیاندووە، لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی بەجێگەیاندنی حەج و چوونە ماڵی خوا، داوا لە دەستەی حەج و عەمرە لە عیراق دەكەم، حەجكردنی ئەمساڵ و ساڵانی داهاتووش بۆ ئەو كەسانە بێت كە پێشتر حەجیان نەكردووە، بەتایەت ئەوانەی كە سیاسی نین.

سەدر داواشی كردووە لە پرۆسەی حەجكردندا جیاوازی لەنێوان دەوڵەمەند و هەژار نەكرێت و كۆتایی بە پشك پشكێنە بهێندرێت، دەرفەتەكەش بۆ هەموو هاووڵاتیان بێت ئەوانەی كە توانای حەجكردنیان هەیە.

رابەری رەوتی نیشتمانیی شیعە لە پەیامەكەیدا داوای لە دەستەی حەج و عەمرەی عیراق كردووە، ئاسانكاری بۆ سەرجەم حاجییان بكرێت بەبێ لەبەرچاوگرتنی سوود و بەرژەوەندی سیاسی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن