پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی یاریی نێوان ئینتەرمیلان و بەرشەلۆنە

وەرزش

6 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 246

ڕاچڵەکین سپۆرت -

 

ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی شەو بە کاتی کوردستان لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە یارییەکی زۆر بەهێزدا یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵیا لە نێو یاریگا و هاندەرانی خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەبێتەوە.

لە یاریی چووندا هەردوو یانە چێژیان بەخشییە هەموو جیهان و یارییەکە بە ئەنجامی 3-3 کۆتاییهات، لەم یارییەدا ئەگەر بە یەکسانبوون کۆتایی بێت ئەوا دەچێتە لێدانە یەکلاکەرەوەکان و دەبێت یانەیەکیان بگاتە یاریی کۆتایی.

یانەی بەرشەلۆنە بەبێ دوو ئەستێرەی هێڵی بەرگری باڵەکان جولس کۆندی و باڵدی یاریی دەکات، بەڵام چەکێکی بەقوەتی بۆ گەڕاوەتەوە ئەویش ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی گۆڵکارە.

هەرچی یانەی ئینتەرمیلانە لە تواناکانی پاڤارد بەرگریکاری بەهێزی بێبەش دەبێت، هەروەها لاوتارۆ مارتینێز گەڕایەوە ڕاهێنانەکان بەڵام بە پێی پێشبینییەکان بە شێوەی سەرەکی ناتوانێت یاریی بکات.

 

پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئینتەرمیلان:

 

بەرشەلۆنە:

چیزنی ، ئیریک گارسیا، کۆبارسی ، ئاراوخۆ ، ئینیگۆ مارتینێز ، دی یۆنگ ، پێدری ، یامال ، ڕافینیا ، ئۆلمۆ ، تۆرێس.

 

ئینتەرمیلان:

سۆمەر ، پیسیک ، ئاچێربی ، باستۆنی ، دۆمفریس ، بارێلا ، چالهانۆگلۆ ، میختاریان ، دی مارکۆ ، تورام ، تاریمی.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن