پەروەردە ئاگادارییەك ئاڕاستەی خوێندكارانی پۆلی 12 دەكات

کوردستان

5 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 342

راچڵەكین -

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، شوێن و هۆڵی تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە دیاری دەكات و داواش لە خوێندكاران دەكات لەكاتی بوونی هەڵە لە زانیاری زمانی خوێندن و ئاین، سەردانی پەروەردەی پارێزگاكەی بكات بۆ ڕاستكردنەوەی زانیارییەكان.

بۆ زانینی شوێن و هۆڵی تاقیكردنەوەكان، كلیكی ئەم بەستەرە بكە:

وەزارەتی پەروەردە داواشی لە خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی كردووە، رۆژێك پێش ئەنجامدانی یەكەم تاقیكردنەوە كە لە ڕێكەوتی (1ی6ی2025) كاتژمێر (۷:٣٠)ی بەیانی ئەنجام دەدرێت، پێویستە سەردانی هۆڵەكانیان بكەن بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەكانیان بۆ ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی ساڵی خوێندنی (2024-2025)خولی یەكەم.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن