ترەمپ داوا لە رووسیاو ئۆكراینا دەكات ئاگربەستێكی بێ مەرج بۆ 30 رۆژ رابگەیەنن

جیهان

3 رۆژ پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 157

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا داوا لەهەریەك لە رووسیاو ئۆكراینا دەكات ئاگربەستێكی 30 رۆژەی بێ مەرج لەنێوانیاندا رابگەیەنن. 

دۆناڵد ترەمپ، لە پۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیال، نوسیوویەتی، پێویستە مۆسكۆو كێیڤ ئەو ئاگربەستە رابگەیەنن. لەهەمان كاتدا هۆشداریدا لەوەی ئەگەر وا نەكەن ئەوا" ئەمریكاو هاوبەشەكانی سزای ئابوری زیاتر دەسەپێنن."

ترەمپ، لەبەشێكی تری نوسینەكەیدا دەڵێت، لەئێستادا گفتوگۆكانی تایبەت بە جەنگی رووسیاو ئۆكراینا بەردەوامیان هەیە.

لەلایەن خۆیەوە ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سەرۆكی ئۆكراینا، لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، ئامادەیی كیێڤ-ی راگەیاند بۆ ئاگربەست هەر لەمڕۆوە تا 30 رۆژی تر:" هیوادارم رووسیا وەڵامێكی  ئەرێنی هەبێت بەرامبەر ئەو پێشنیارە، ئۆكراینا ئامادەی گفتوگۆی ئاشتییە بەهەر شێوازێك بێت."

لەرۆژی 24ی شوباتی 2022 رووسیا هێرشی سەربازی كردە سەر ئۆكراینا، مەرجی كۆتایی هێنانی ئەو جەنگەشی بەستووەتەوە بە دەستبەرداربوونی كیێڤ لەداواكاری بوون بە ئەندام لە ناتۆ. ئەو داواكاریەش لەلایەن ئۆكرایناوە رەتكراوەتەوەو بەدەستوەردان لەكاروباری ناوخۆی وڵاتەكەی ئەژمار دەكات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن