راچڵەكین -
وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی نزیكبوونەوەی وادەی ئەنجامدانی كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی لەشاری بەغدا، بڕیاردرا لە سبەینێوە تا 20ی ئەم مانگە، هەموو جۆرە گردبوونەوەو خۆپیشاندانێك قەدەغە بكرێت.
ئەمڕۆ شەممە 10-5-2025، وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەبۆنەی بەڕێوەچونی كۆبوونەوەی لوتكەی عەرەبی لە بەغدا، هێزە ئەمنییەكان هەموو تواناكانی خۆیان خستووەتەگەڕ لەپێناو پێشوازیكردن لە بەشداربووانی كۆبوونەوەكەو رەخساندنێكی كەشێكی لەبار بۆ سەرخستنی ئەو رووداوە گرنگە.
وەزارەتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەو هۆیەوە بڕیاردرا لە سبەینێوە 11-5-2025 تاوەكو رۆژی 20ی ئەم مانگە، مۆڵەت بە ئەنجامدانی هیچ جۆرە خۆپیشاندان و گردبوونەوەیەك نەدرێت ئەگەر هۆكارەكەی هەرچییەكیش بێت، هەر هەوڵێكیش بۆ سەرپێچیكردن لەو بڕیارە بە دەرچوون لە یاسا دادەنرێت و فەرمانیش بە هێزە ئەمنییەكان كراوە هەر كەسێك لەو ماوەیە خۆپیشاندان بكات، دەستگیر دەكرێت.
بڕیارە رۆژی 17ی ئەم مانگە كۆبوونەوەی لوتكەی سەردانی وڵاتانی عەرەبی لەشاری بەغدا بەڕێوەبچێت.