راچڵەكین-
چوارەمین گەڕی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا كە لە مەسقەت-ی پایتەختی عوممان بەڕێوەچوو، كۆتایی پێهات.
لە گەڕی چوارەمی دانوستانەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا، كە ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی ئایاری 2025بەرێوەچوو، واشنتۆن و تاران لەسەر ئاستی باڵای دیپلۆماسی دانوستانیان كرد.لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی و نوێنەری تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ستیڤ ڤیتكۆڤ نوێنەرایەتی وڵاتەكەیان كرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویكردووەتەوە، خولی چوارەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکە قورس بوو، بەڵام بەسود بوو.
لێپرسراوانی ئەمریكاش رایانگەیاندووە، خولی چوارەمی دانوستانەکان دڵخۆشکەربوون :"ویکتۆف گفتوگۆی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەگەڵ ئێران ئەنجامداوە."
لە 12ی نیسان یەكەم گەڕی دانوستانەكان لە مەسقەت، لە 19ی نیسان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا گەڕی دووهەم و لە 26ی نیسان لە مەسقەت'ی پایتەختی عوممان، گەڕی سێیەمی دانوستانی نوێنەرانی ئەمریكا و ئێران بەڕێوەچوو.