نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان نرخێكی نوێ تۆمار دەكات

ئابوری

12/05/2025     ژمارەی بینراو 289

راچڵەكین -

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان روو لە بەرزبوونەوە دەكات و ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئایاری 2025، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 71 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، لەكاتێكدا دوێنێ بە 63 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.

هاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تێكساس لە 61 دۆلار و 2 سەنتەوە بۆ 61 دۆلار و 82 سەنت بەرزبووەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن