راچڵەكین-
كەتیبەكانی حەماس-ی سەر بەبزووتنەوەی حەماس، عیدان ئەسكەندەر-ی بارمتەگیراوی ئیسرائیلی - ئەمریكی رادەستی لیژنەیەكی خاچی سووری نێودەوڵەتی كرد.
پرۆسەی رادەستكردنەكە، كاتژمێر 6:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئایار لە باكوری شاری خان یونس، ئەنجامدرا، بڕیاریشە عیدان لەڕێی دەروازەی كیسۆفیم، بگوازرێتەوە بۆ ئیسرائیل.
بنیامین ناتانیاهۆ-ی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لەپەیامێكدا سوپاسی دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكای كرد بۆ ئەو هەوڵانەی خستوویەتیە گەر بۆ ئازادكردنی عیدان ئەسكەندەر.
لەبەرامبەردا ترەمپ لەسەكۆی تروس سۆشیال نوسیوویەتی:" سوپاسگوزارم بەرامبەر هەر كەسێك رۆڵی هەبووە لە بەئەنجام گەیاندنی ئەو هەواڵە مێژووییە، ئازادكردنی ئەو بارمتەگیراوە، نیاز پاكی نیشان دەدات." وتیشی:" هیواخوازین ئەوە سەرەتای دواهەنگاوەكان بێت بۆ كۆتایی هێنان بەو ململانێ دڕندانەیە."
عیدان ئەسكەندەر، لەنێو ئەو كەسانەدا بوو كە لەئاكامی پەلامارەكەی چەكدارانی حەماس لەرۆژی 7ی تشرینی یەكەمی 2023 بۆسەر ئۆردوگای جولەكە نشینی (نتیف 10) بەبارمتەگیراو لەكەرتی غەززە بووە.