ڕاچڵەکین سپۆرت -
ڤۆیچیچ چیزنی گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنە لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام گرتەیەکی ڤیدیۆیی کوڕەکەی لەگەڵ تیری هێنری ئەفسانەی پێشووی ئارسناڵ بڵاوکردەوە کە یاریی دەکات.
چیزنی لەسەر ڤیدیۆکە نووسیویەتی: من لە منداڵیدا عاشقی تۆپی پێ بووم و سەیری تیپی بێ ڕکابەرم دەکرد و تیری هێنری هەمیشە گەورەترین نمونەی من بووە.
“دوای 10 ساڵ، شانبەشانی تێری لە یانە خۆشەویستەکەمان، ئارسناڵ یاریم کرد، پاشان دوێنێ، سەیری کوڕەکەمم کرد کە لەگەڵ هێنری تۆپ لێدەدات دوای کلاسیکۆ، کە بەشداریم تێدا کرد، هەرچەندە چەند مانگێک پێش ئێستا وازم لە تۆپی پێ هێنابوو، بەڕاستی من ژیانێکی شێتانە دەژیم”.