جومانە غەلای: زیاتر لە 21 ملیۆن دەنگدەر لەبایۆمەتری تۆماركراون

عێراق

پێش 3 هەفتە     ژمارەی بینراو 156

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق

راچڵەكین-

وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دەڵێت، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران زیاتر لە 21 ملیۆن دەنگدەر لەسەرتاسەری وڵاتدا، ناویان تۆماركراوە. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی ئایاری 2025 جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، رایگەیاند:" 21 ملیۆن و 24 هەزار و 66 كەس لە تۆماری بایۆمەتری تۆماكراون، لەو ژمارەیەش یەك ملیۆن و 641 هەزار و 128 ئەوانەن كە تۆمارەكانیان نوێكردووەتەوە."

لەبارەی تۆماركردنی ناوی كارمەندانی كۆمسیۆن بۆ رۆژی هەڵبژاردن، بەرپرسەكەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراقووتی:" ئەو كەسانەی دەیانەوێت وەك فەرمانبەر لە رۆژی دەنگدان بەشداری بكەن، فەرمانبەران و خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگەكان و هەڵگرانی بڕ‌وانامەی دبلۆمن، بەشداربوو پێویستە لە دایكبووی ساڵی 1970 بەرەو سەر بێت."

وتیشی:" بۆ فەرمانبەران بڕ‌وانامەی ئامادەیی هەبێت و بۆ كەسانی دیكەش لە دبلۆم كەمتری بەدەست نەهێنابێت، هەروەها كارتی بایۆمەتری دەنگدانی هەبێت و لەو پارێزگایە نیشتەجێ بێت كە بەشداری پرۆسەكە دەكات."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن