بەڕێوەبەری بانكێك بە 15 ساڵ زیندانی سزادەدرێت

عێراق

پێش 1 هەفتە     ژمارەی بینراو 165

راچڵەكین -

دەستەی دەستپاكیی عیراق بڵاویكردەوە، بەڕێوەبەری بانكێكی ئەهلی لە كەركوك بە تاوانی دزینی سەدان ملیۆن دینار، لەلایەن دادگاوە 15 ساڵ زیندانیكردنی بەسەردا سەپێندرا.

دەستەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دادگای تاوانەكانی كەركوك، بەشێوەی غیابی، سزای 15 ساڵ زیندانیكردنی بەسەر بەڕێوەبەری لقی بانكێكی ئەهلی لەناو یەكێك لە زانكۆكانی ناحیەی پردێ لە پارێزگای كەركوك سەپاند دوای سەلماندنی ئەو تۆمەتانەی كە ئاڕاستەی كرابوون.

تاوانبارەكە، پێشتر بە تاوانی گەندەڵی دارایی، فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەركرابوو، بەڵام بەر لەوەی دەستگیر بكرێت، هەڵاتبوو، دوای تەواوبوونی رێكارەكانی دادگا، لەلایەن دادگای تاوانەكانی كەركوك/ دەستەی دووەم، سزای 15 ساڵ زیندانیكردنی بەشێوەی غیابی بەسەردا سەپێندرا.

دادگا ئەوەی سەلماندووە كە تاوانبارەكە لەساڵی 2022، پارەی كرێی خوێندنی هەردوو مانگی كانونی دووەم و شوبات-ی خوێندكارانی زانكۆكەی دزیوە، سەرباری زیندانیكردنی بۆماوەی 15 ساڵ، بڕیاری قەدەغەی گەشتكردنی بۆ دەرەوەی وڵات دەرچووە و دەستبەسەر هەموو سامانە گواستراوەو نەگوازراوەكانیشیدا دەگیرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن